پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌یدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخی مرۆیی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ ووڵات کرا. به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕێككه‌وتنى دیمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هیواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگیری بۆ سووریا خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرینگی پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووریاى یه‌كگرتوودا كرده‌وه.