پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كۆبوونه‌وه
له به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، شەممە 2026/2/14، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاوکاری هاوبەشى نێوانیان خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری ئه‌مریكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە پابەندی ووڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری، كرد.
دۆخى سووریا و مافه‌كانى كورد له‌و ووڵاته، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریایه‌كى یه‌كگرتوودا كرده‌وه.