سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیانی پێکهاتەکانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیانی پێکهاتەکانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیانی پێکهاتەکانیان لە کوردستان تاوتوێ کرد

شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز گالاگەر ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیری ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.