سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد

پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە حەسەن محەمەد زەمان باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە عوسمان داوود کونسووڵی کوێت لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوێت وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی سڵاو و ڕێزی (شیخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـی (ئەمیری کوێت)ـی بە سەرۆک بارزانی گەیاند جەختی لەسەر پەیوەندی و برایەتی نێوان گەلی کوێت و  گەلی کوردستان کردەوە و ستایشی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ئازادی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سڵاوی تایبەتی بۆ ئەمیری کوێت و گەلی کوێت هەبوو و ئاماژەی بە ئازاری هاوبەشی گەلی کوردستان و گەلی کوێت دا لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق و جەختی لە برایەتی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باس لە بارودۆخ و ئالنگاری و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی کرا و هەروەها تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.