نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاری دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنه‌وه‌ی کونسووڵخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه‌.