پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونهوهکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كرا. هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبهش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەدا كه خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن.
لای خۆیەوە، سیکۆرسکی ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.
دوا پێشهاتەکانی ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونهوهکە بوو.