حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کرد

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کرد
پەیامی کورد   ...   حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کرد

بەڕێوبەری سووتەمەنی ھەولێر ووتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەرزان بوونی نرخی بەنزین دەبێت و ڕێ لە گرانبوونی بەنزین دەگرێت." 

ئاری کاکەشین، بەڕێوبەری سووتەمەنی ھەولێر، ڕایگەیاند "ئێمە وەکوو بەڕێوبەرایەتی سووتەمەنی ھەولێر، چەند لیژنەیەکمان ھەیە، کاری ئەو لیژنانە چاودێری کردنی بەنزینخانەکانە و بەردەوام سەردانیان دەکەن و نموونەیان لێ وەردەگرن و پشکنینیان بۆ دەکەن، ڕۆژانە بەلایەنی کەم، پشکنین بۆ ٣٠ بەنزینخانە دەکرێت، ئەوەی سەرپێچی بکات بە تووندی سزا دەدرێت، بۆیە چاودێری بەردەوام ھەموو بەنزیخانەکان دەکەین وئەوەی کوالیتی خراپ بێت سزادەدرێت" 

ئاری کاکەشین ووتیشی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بەنزینی حکوومی زیاد کردووە، بۆیە ئێستا لە پارێزگای ھەولێر ڕۆژانە ٨٠٠ھەزار لیتر بەنزین دابەش دەکرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان دەبێت، چوونکە ھەرکاتێک حکوومەت بەشە بەنزین زیاد بکات دوو سوودی ھەیە، یەکێک ئەوەیە ڕێگە نادات نرخی بەنزین گران بێت، دووەمیش، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخ دروست دەکات و دادەبەزێت، چونکە ئەگەر بەنزینی حکوومی دابەش نەکرێت نرخی زۆر گران دەبێت، بۆیە ئێستا نرخی بەنزین لە ھەولێر لەنێوان ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ دینارە، ئەوەی حکوومیش نرخی بە ٧٥٠ دینارە." 

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە