پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاین مەسروور بارزانی یەوە

پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاین مەسروور بارزانی یەوە
پەیامی کورد    ...   پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاین مەسروور بارزانی یەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان ئاراستەی گشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ تێپەڕاندن و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرانبەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم ، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەیی دا بەسەر ببەن .

جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە ، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی دارایی دا دەکەینەوە بە ھۆی سزادانی بە کۆمەڵی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵ ەوە.بەڵام دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، ھەموو ھەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و لە تەندرووستی دا بژین. 


 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/٥

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە