زانایەکی سوننەی خەڵکی جوانڕۆ لە ئەستەنبووڵ بە شێوەیەکی گومانئاوی تێرۆر و شەهید دەکرێت

پەیامی کورد ... زانایەکی سوننەی خەڵکی جوانڕۆ لە ئەستەنبووڵ بە شێوەیەکی گومانئاوی تێرۆر و شەهید دەکرێت
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، کەسانی نەناسراو لە گەڕەكی ئارناواتكوی ئەستەنبووڵ تەقەیان لە مامۆستا مەسعوود نەزەری لە زانایانی سوننەمەزهەب و خەڵكی جوانڕۆ کردووە كە لە ئاكام دا ناوبراو بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەست داوەو شەهید بوو
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان بۆ دەستنیشان کردنی تاوانباران و پاڵنەرەکانی ئەم تیرۆرە دەستی پێکردووە. تا ئێستا هیچ گرووپ و كەسێك بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.





