سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە

چوارشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک بارزانی ووتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و وێرای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕۆڵیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە ئەوەی ئێستا هەیە بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و تێکۆشەرانەی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمانە.

لە بەشێکی تری ووتەکانی دا سەرۆک بارزانی تیشکی خستەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ئامۆژگاری و رێنمایی پێویستی لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە