سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركیا ده‌كات

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركیا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئه‌رمان تۆپچوو، كونسووڵى گشتی توركیا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتووچۆیان له سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیاران و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له خاڵه سنوورییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌تایبه‌تى ستایشى ڕۆڵى كونسووڵى گشتی توركیاى له هه‌رێمى كوردستان و تیمه‌كه‌ى كرد.
لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتی توركیا، ئاماده‌ییى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران و هاووڵاتییان و سه‌ردانیكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له خاڵه سنوورییه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له خاڵه سنوورییه‌كان كرد كه ته‌واوى ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و دۆخه كردووه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان، باس كرد.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




