سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد ...
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له یان برێم، كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی هه‌وڵدان بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاتر بگیرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى تڕۆئیكاى ئه‌ورووپایی دا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى دیپلۆماسى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




