سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئوردن کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئوردن کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئوردن کرد

یەکشەممە 6/22 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسوولی گشتی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسووڵی گشتی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتووی دا بۆ خواست. سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینیشی بۆ پشتیوانی شا عەبدۆڵلای دووەم لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کونسووڵی گشتی ئوردن ، ئاماژەی بەوە دا کە دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا مایەی شانازین. هەروەها سوپاسی هاوکاری و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە