سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له ده‌یڤد پێتریۆس كرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له ده‌یڤد پێتریۆس كرد
دووشه‌ممه 2025/10/13 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌یڤد پێتریۆس، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى) و دۆستى كۆنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باسیان له دۆخى گشتی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌یمان كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى ستراتیژى پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانن له زۆر بوارى جیادا، بره‌و به هاوكاری هاوبه‌شیان بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بونیاتنانى پردى په‌یوه‌ندى و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى ناوچه‌كه له ڕێگه‌ى هاوكارى له بوارى وزه و ئابووری دا.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا، دۆخى سووریا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




