سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یوونامی) کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یوونامی) کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یوونامی) کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیری ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

كار و چالاكییەكانی یوونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە