سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرد

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان دەكات.

یەكشەممە 1/6/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، "بە بۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکیتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."

ئومێدەوارم یەکیتی وەک حزب و لایەنێکی گرینگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لەپێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەیی یەکان ببێتەوە.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە