مافی هاووڵاتی بوونی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتاڵیا بەخشرا بە پەخشان عەزیزی

پەیامی کورد ... مافی هاووڵاتی بوونی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتاڵیا بەخشرا بە پەخشان عەزیزی
ئەنجوومەنی شاری فلۆرانس لە ئیتالیا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە پەخشان عەزیزی، چالاكوانی بواری كۆمەڵایەتی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم بڕیارە نەک هەر ڕێزگرتن لە هەوڵە بەردەوامەکانی پەخشان عەزیزی بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵکوو شەرمەزارکردنی تووندی حوکمی لەسێدارەدانی ناڕەوای ناوبراو لە ئێرانە.
پەخشان عەزیزی کە ساڵانێکە لە بوارەکانی ئاشتی و مافی مرۆڤدا کاری کردووە، بۆتە هێمای خۆڕاگری و ئازایەتی لە بەرامبەر نادادپەروەریدا.





