سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی باكوو دەكات
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی باكوو دەكات
دڵشاد شهاب، ووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ڕایگەیاند: دووشه‌ممه 2024/11/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکووی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند : سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاو وهه‌وا، به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە