سەعدی ئەحمەد پیرە : دهتوانرێت به كاتی سهرۆكی پهرلهمان دابنرێت

پەیامی کورد ... سەعدی ئەحمەد پیرە : دهتوانرێت به كاتی سهرۆكی پهرلهمان دابنرێت
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک دا کۆدەبنەوە و هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکەشی بۆ درووستبوونی چەند قەیرانێک گەڕاندەوە.
سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، پیرە پێشنیازی کرد کە دەکرێت بە شێوەیەکی کاتی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان دابنرێت، جا لە پارتی بێت یان یەکیتی، تا ئەو کاتەی پۆستەکان بە فەرمی دابەش دەکرێن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە یەکیتی دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، کە بریتین لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و دکتۆر میران.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




