شارەوانی : ئاماده‌كاری دەکەین وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکەین

شارەوانی : ئاماده‌كاری دەکەین وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکەین
پەیامی کورد   ...   شارەوانی : ئاماده‌كاری دەکەین وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکەین

بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، ناوی ١٥٠ ھەزار فەرمانبەری دیکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پێدانی ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوی.

سەربەست مەولوود، بەڕێوبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: دوای گەڕانەوەی ناوی ٢٠٠ ھەزار فەرمانبەر، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی وەجبەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ پێدانی پارچە زەوی ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای پەسەندکردن و گەڕانەوەیان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی.

بەڕێوبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت: ئەو ناوانەی بڕیارە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێن زیاتر ناوی خانەنشین و فەرمانبەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندرووستی و بەشێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیە و نزیکەی ١٥٠ ھەزار ناو دەبێت.

سەربەست مەولوود ڕوونیشیکردەوە: ئەگەر بۆ حەفتەی داھاتوو لیستێک ئامادەکرا ئەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین، ئەگەر پێڕا نەگەیشتن لەدوای حەفتەی دابێ ناوەکان دەنێرین بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە