ئێران و حیزبوڵڵا پارە دەدەن بە ڕۆژنامەنووسەکە، پەکەکەش دەیکات بە ئامرازی پڕوپاگەندە

ئێران و حیزبوڵڵا پارە دەدەن بە ڕۆژنامەنووسەکە، پەکەکەش دەیکات بە ئامرازی پڕوپاگەندە

چەند ڕۆژ لەمەوبەر ماڵپەڕی The Cradle بابەتێکی قێزەون و پڕ لە درۆی دەربارەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بڵاوکردەوە. کە گوایە مەسعوود بارزانی بەرپرسیاری جینۆسایدی ئێزیدییەکانی شەنگالە لە ساڵی ٢٠١٤.

هەروەها کەسێک بەناوی میرزا ئیسماعیل وەکوو سەرۆکی ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی مافی مرۆڤی ئێزیدیی لێدوانی چەواشەکارانەی بۆ ماڵپەڕەکە داوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە جینۆسایدەکە پێشوەختە پلانی بۆ دانراوە و گوایە مەسعوود بارزانی ساڵی ١٩٩٩ پلانی لەناوبردنی ئێزیدییەکانی داناوە بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان دابمەزرێنێت.

Resim

هەر ئەوەندەش نا بەڵکو لە بابەتەکەدا کۆمەڵێک بوختانی ناڕەو و گاڵتەجاڕانەی تری تێدایە کە گوایە ئەو چەکە گەورانەی سوپای عێراق کە دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن پێشمەرگەوە بە داعش فرۆشراون.

ئەم هەواڵە هەر زوو لەلایەن گاڵتەجاڕەکانی پەکەکە و مێدیاکانیان بووە بابەتێکی پڕوپاگەندەیی. کەسانی وەکوو ئادەم ئوزون کە بەکرێگیراوێکی ڕێکخراوی پەکەکەیە لە فەڕەنسا، ئەم بابەتەی بڵاوکردەوە.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ماڵپەڕەکە دەرکەوت کە خاوەنی ماڵپەڕەکە ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانیە بەناوی شارمینە ناروانی و سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنانیە. گاڵتەجارەکانی پەکەکە و مێدیاکانیان ئەم ڕاپۆرتە پڕ درۆیەیان وەکوو ئامرازێکی پڕوپاگەندە بەکارهێنا.

شارمینە ناروانی کێیە و کێ سپۆنسەری ماڵپەڕەکە دەکات؟

شارمینە ناروانی ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک لوبنانیە و هەروەها هاوڵاتی کەنەدایە. لایەنگرێکی سەرسەختی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنانیە. مێردەکەی پیاوێکی فارس بوو. ئەم ئافرەتە زیاتر وەکوو ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکار لە ماڵپەڕەکان دەردەکەوێت. زیاتر هێرش دەکاتە سەر ئەمەریکا، ئیسڕائیل و کورد.

دیسێمبەری ساڵی ٢٠١٧ لە ڕێگای بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنانیەوە شارمینە ناروانی وەکوو ڕۆژنامەنووس سەردانی بەغداد دەکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس ئەنجام دەدات، کە تیرۆریستێکی داواکراو بوو لەلایەن ئەمەریکاوە، ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.

Resim

ئەم ئافرەتە لە ڕێگای مێردەکەیەوە کە پیاوێکی فارس بوو، لەگەڵ لۆبی ئێرانییەکان (نایاک) کاری دەکرد. بەرپرسان و ئەندامانی ئەم لۆبییە سەرەتا وا خۆیان دەناساند کە کەسانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانین، دواتر کەسێک بەناوی حەسەنی داعی کە گومان دەکات کە بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەم لۆبیە کار بۆ ئێران بکەن، لە ئەمەریکا لە دادگا سکاڵا لەسەر بەرپرسانی نایاک تۆمار دەکات. دواتر دەردەکەوێت کە ئەم کەسانە هیچ پەیوەندییان بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییەوە نییە و کار بۆ ڕژێمی ئێران دەکەن. ئەو کەسەشی کە لەپشت ئەم کەسانەوە بوو محەممەد جەواد زەریفی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران بوو. شارمینە ناروانی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ جەواد زەریف هەبوو و چەندینجار دیداری لەگەڵ کردووە.

ساڵی ٢٠٢٢ گروپێکی هاککەر بەناوی (بلاک ڕیوارد) ئیمەیڵەکانی تەلەڤزیۆنی پرێس تیڤی ئێرانیان هاک کرد. پرێس تیڤی تەلەڤزیۆنێکی پڕوپاگەندەی ڕژێمی ئێرانە کە لە دەرەوە بەڕێوە دەچێت. لەو ئیمەیڵانەدا کە گرووپە هاککەرەکە بڵاویان کردوونەتەوە، دوو فایلی پەیوەندیداری بە شارمینە ناروانی تێدایە کە ساڵی ٢٠٢١ لەژێر ناوی ڕۆژنامەنووس ٤٠ هەزار دۆلاری لە ڕژێمی ئێران وەرگرتووە. لە خوارەوە وێنەی بەڵگەکان هەن. لەسەر هەردووک پسوولەکەش وێنەی پاسپۆرت و ئیمزای شارمینە ناروانی هەیە کە ئاماژەی بەوە کردووە کە پارەکەی بەدەست گەیشتووە.

Resim

ماڵپەڕی The Cradle ماڵپەڕێکی پڕوپاگەندەیی ڕژێمی ئێرانە و خاوەنەکەی شارمینە ناروانیە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس بابەک تەقوایی، شارمینە ناروانی ساڵانە ١٥٠ بۆ ٢٤٠ هەزار دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکە لە ڕژێمی ئێران وەردەگرێت و لەڕێگای دیپلۆماتە ئێرانییەکانەوە لە بەیروت پارەکان بە کاش وەردەگرێت. ئەم ماڵپەڕە زیاتر وەکوو مەکینەیەکی پڕوپاگەندە لەدژی ئەمەریکا، ئیسڕائیل و کورد بەکاردەهێنێت. هەروەها لەڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە پڕوپاگەندە بۆ ڕژێمی ئێران، سوریا، حیزبوڵڵای لوبنانی، حەماس و حوسییەکانی یەمەن دەکات.

چەند ساڵ لەمەوبەر شارمینە ناروانی وێنەی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنیس نەقاشی لەسەر کەڤەری پڕۆفایلی ئێکسەکەی دانابوو. ئەنیس نەقاش یەکێکە لەو شەش کەسەی کە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ کارلۆس چەقەڵ هێرشێکی تیرۆریستیان لەدژی کۆبوونەوەیەکی ئۆپێک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئەنجامدا.

Resim

ئەو هەواڵە دوژمنکارانەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ماڵپەڕەکە دەربارەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بڵاویکردەوە، زیاتر لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایە کە ڕژێمی ئێران لە ڕێگای ڕێکخستنە تیرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیاکانی خۆی بەڕێوەی دەبات. بەڵام ئەوەی کە زۆر ڕوونە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە کەسێکی کورد ئەم زانیاریی و هەواڵانەی بۆ ماڵپەڕی The Cradle ئامادەکردووە. کۆمەڵە کەسێک هەن لەگەڵ لۆبی پەکەکە و ئەرمەنییەکان کار دەکەن لە ئەمەریکا و کەنەدا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم کەسانە لەپشت ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەوەن.

کاتێک ماڵپەڕەکە ئەم ڕاپۆرتەی بڵاوکردەوە هەر زوو گاڵتەجاڕەکانی پەکەکە و مێدیاکانیان ئەم هەواڵەیان وەکوو ئامرازێکی پڕوپاگەندە بەکارهێنا. کەسانی وەکوو ئادەم ئوزون کە یەکێکە لە بەرپرسانی ڕێکخراوی پەکەکە لە فەڕەنسا و لەژێر ناوی کەنەکەدا هەوڵدەدات لۆبی بۆ پەکەکە بکات، هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمەش تەنیا ڕاستییەک نیشاندەدات کە پەکەکە، داعش و حێبوڵڵای لوبنانی لە بەرانبەر کورددا هەموویان وەکوو یەکن.

 

سەرچاوە: لێکۆڵەر و نووسەر دلۆڤان عەلی

 

ئەم بابەتە 13841 جار خوێندراوەتەوە