دواجار ئەمریکا ڕێکەوتنی بە لوبنانییەکان کرد

دواجار ئەمریکا ڕێکەوتنی بە لوبنانییەکان کرد

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی دا، ڕێکەوتن لەسەر یاداشتەکانی ئەمریکا،  سەرەڕای جێهێشتنی کۆبوونەوەکە لە لایەن ودوو وەزیرە شیعەکە.

یاداشتەکە ئەم ئامانجانە لەخۆدەگرێت:

١- لوبنان پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بەڵگەنامەی ڕێکەوتنی نیشتیمانی کە بە ڕێکەوتننامەی تائیف ناسراوە، و دەستووری لوبنان، و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی بڕیاری ١٧٠١ (٢٠٠٦)، و هەنگاوە پێویستەکان بگرێتە بەر بۆ بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتەکانی لەسەر تەواوی خاکەکەی، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە یاساییەکان، و چەسپاندنی تایبەتمەندیی بڕیاری ئاشتی و جەنگ بە دەستی دەوڵەت، و دڵنیاکردنەوە لەوەی کە هەڵگرتنی چەک تەنها بەدەستی دەوڵەت بمێنێتەوە لەسەر تەواوی خاکی لوبنان.

٢- دڵنیاکردنەوە لە بەردەوامیی وەستاندنی کردارە دوژمنکارییەکان، کە هەموو پێشێلکارییە زەوییە و ئاسمانی و دەریاییەکان لەخۆدەگرێت، لە ڕێگەی هەنگاوی ڕێکخراو کە دەبنە هۆی چارەسەرێکی هەمیشەیی و گشتگیر و دڵنیاکەرەوە.


٣- کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی چەکداری هەموو لایەنە غەیرە حکومیەکان، لەوانە حیزبوڵڵا، لە هەموو ناوچەکانی لوبناندا، کە باشووری ڕووباری لیتانی و باکووری لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دابینکردنی پشتگیری گونجاو بۆ سوپای لوبنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

٤- بڵاوکردنەوەی یەکەکانی سوپا لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە ناوخۆییە سەرەکییەکان، لەگەڵ پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بۆ سوپا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

٥- کشانەوەی ئیسرائیل لە "خاڵە پێنجەکان"، و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی سنوور و دیلەکان لە ڕێگەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ و بە ڕێگە دیپلۆماسییەکانەوە.

٦- دڵنیاکردنەوە لە گەڕانەوەی دانیشتووانی گوند و شارۆچکە سنوورییەکان بۆ ماڵ و سامانەکانیان.

٧- دڵنیاکردنەوە لە کشانەوەی تەواوی ئیسرائیل لە خاکەکانی لوبنان، و وەستاندنی هەموو کردارە دوژمنکارییەکان لەوانە پێشێلکارییە زەوییە و ئاسمانی و دەریاییەکان.

٨- سنوورکێشانێکی هەمیشەیی و بینراو بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل.

٩- سنوورکێشان و دیاریکردنێکی هەمیشەیی بۆ سنوورەکانی نێوان لوبنان و سووریا.

١٠- ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ئابووری بە بەشداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، شانشینی عەرەبی سعودی، قەتەر، و سایر دۆستانی لوبنان، پشتگیری بۆ بونیادنانەوەی ئابووری لوبنان، و جێبەجێکردنی ڕوانگەی سەرۆک ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی لوبنان بۆ وڵاتێکی گەشەکردوو.

١١- پێشکەشکردنی پشتگیری نێودەوڵەتی زیاتر بۆ دەزگا ئەمنییەکان، بەتایبەتی سوپا، لە ڕێگەی دابینکردنیان بە ئامێرە سەربازییە پێویستەکانەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم پێشنیارە، بەشێوەیەک کە پاراستنی لوبنان دەستەبەر بکات.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

 
ئەم بابەتە 252 جار خوێندراوەتەوە