لوبنان قۆناغی یەکەمی داواکارییەکانی ئەمریکای جێبەجێ کرد

لوبنان قۆناغی یەکەمی داواکارییەکانی ئەمریکای جێبەجێ کرد

لە هەنگاوێکدا کە لە درێژەی قەیرانی لوبناندا بە گرنگ وەسف دەکرێت، ئەنجومەنی وەزیران دوێنێ ئەو ئامانجانەی پەسەند کرد کە لە وتارەکەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکادا هاتووە، کە مەرجی کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداری هەموو هێزە نافەرمییەکان، لەوانەش حزبوڵڵا، جێگیرکردنی سوپا لە ناوچە سنوورییەکان و شوێنە گرنگەکانی ناوخۆ، و پێشکەشکردنی پشتیوانی پێویست بۆ هێزە ئەمنییەکان.

لە دانیشتنەکەدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو و بە سەرۆکایەتی جۆزێف عەون سەرۆک کۆمار و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیران، کشانەوەی دوو وەزیری شیعە و وەزیرێکی سەربەخۆی بەخۆیەوە بینی. سەرەڕای ئەمەش زۆرینەی وەزیرەکان پێداگرییان لەسەر پەسەندکردنی ئەجێنداکە.

پێنج ئامانجی سەرەکی بریتی بوون لە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تایف، دەستوور و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش (بەتایبەت بڕیارنامەی ١٧٠١)؛ دڵنیابوون لە وەستانی دوژمنایەتییەکان؛ کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی چەکداری لە دەرەوەی دەوڵەت؛ پشتیوانی لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان؛ کشانەوەی ئیسرائیل لە "پێنج خاڵ"؛ و چارەسەرکردنی کێشەی سنوور و زیندانییەکان لە ڕێگەی دانوستانەوە.

دیمەنی شەقام
ئەو بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ بزووتنەوە جەماوەرییە هەمەچەشنەکان. ناڕەزایەتییەکان لە خوارووی وڵاتەکە، بیقاع و بەیرووتی پایتەخت سەریان هەڵدا، کە لایەنگرانی حیزبوڵڵا بوون. هاوکات بەیروت و بەشێک لە ناوچەی مەسیحی و دروزەکان پشتیوانی بڕیارەکە بوون و دروشمیان بەرزکردەوە کە داوای "کۆنتڕۆڵی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە" دەکەن. هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرانەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە پێکدادانی ڕاستەوخۆی لایەنگران و نەیارانی ئەو هەنگاوە.

دابەشبوونی ناوخۆیی و کاردانەوەکان
لایەنگرانی ئەم هەنگاوە بە "مێژوویی" وەسفیان کردووە، کە سەروەری دەوڵەت بەهێز دەکات. نەیاران وەک "تەسلیمبوونێک بە دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکا" و پشتگوێخستنی نیگەرانییەکانی پێکهاتەیەکی سەرەکی وڵاتەکەیان سەیریان دەکرد. سەرچاوەکانی حکومەت پشتڕاستیان کردەوە کە بڕیارەکە "دەستوورییە"، لەکاتێکدا سەرچاوە نزیکەکان لەو "دووانە" جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو بابەتە بە ئاسانی چارەسەر نابێت و جێبەجێکردنی لەسەر زەوی پڕ دەبێت لە ئاستەنگ.

بەم بڕیارە، لوبنان قۆناغی یەکەمی پلانەکەی باراکی تەواو کردووە، ئەمەش ئاڵنگارییەکی نوێ دروست دەکات، کە شەڕی سیاسی بگۆڕێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی شەقامی ئاشکرا ئەگەر گرژیەکان لە ناوچە سنوورییەکان پەرە بسێنن. 

 


لینا ڕەشید / لوبنان

 
ئەم بابەتە 419 جار خوێندراوەتەوە