ئامادەبوونی بێ وێنەی هاوکاتی سەرکردەکانی ئەورووپا لە کۆشکی سپی

ئامادەبوونی بێ وێنەی هاوکاتی سەرکردەکانی ئەورووپا لە کۆشکی سپی
پەیامی کورد   ...   ئامادەبوونی بێ وێنەی هاوکاتی سەرکردەکانی ئەورووپا لە کۆشکی سپی

🔸 لە هەنگاوێکی بێ وێنە و مێژوویی دا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەرۆککۆماری فەرەنسا، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، و ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ زیلێنسکی گەشت بۆ کۆشکی سپی دەکەن.

🔸 سکرتێری گشتی ناتۆ لەگەڵ سەرۆکی فینلاند و سەرۆکی پۆڵەنداش ئامادەکاری دەکەن بۆ گەشت کردن بۆ واشینتۆن.

▫️وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یش بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو بەم زووانە دەگاتە واشینتۆن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی ڕۆژی یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا چاوەڕێی ووڵامی ڕووسیایە بۆ دەست پێکردنی ئاگربەستی ٣٠ ڕۆژە و ووتی: من بە شێوەیەکی شەخسی چاوەڕێی پووتین دەبم لە تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ئایار، هیوادارم ئەمجارە پووتین بەدوای هۆکارێکدا نەگەڕێت بۆ ئەوەی ئامادەنەبێت. ئێمە ئامادەین قسە بکەین بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو داوای ئاگربەستی بێ مەرجی کرد بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراین و هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد ئەگەر ڕێز لەو ئاگربەستە نەگیرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا و پۆڵەندا ڕۆژی شەممە لە سەردانێکیان بۆ ئۆکراین و دیدارێکیان لەگەڵ زیلێنسکی دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەشی ١٥ خولەکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ڕایانگەیاند کە داوایان لە ڤلادێمیر پووتین کردووە ڕازی بێت بە ئاگربەستی ٣٠ ڕۆژە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێدەکات، هەڕەشەی ئەوەشیان کردووە کە ئەگەر پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە. لە بەرامبەردا ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکاری ئاگربەست، پووتین داوای دەستپێکردنی دانووستانی ڕاستەوخۆ بەبێ مەرجی پێش وەختە لەگەڵ ئۆکراین بۆ چارەسەرکردنی "ڕەگەکانی ململانێیەکان" و گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن و بەردەوام.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە