هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە حووسییەکان

پەیامی کورد ... هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە حووسییەکان
هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە حووسییەکان : "هەرکەسێک لە دژی ئیسڕائیل دەست بەرز بکاتەوە، دەستی دەبڕدرێت."
ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە حووسییەکان لە هەر هەوڵێك بۆ هێرش كردنە سەر ئیسڕائیل، ڕووبەڕووی تێچوو دەبنەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە "گەمارۆی تووندی ئاسمانی و دەریایی" دژی حووسییەکان، ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەكشەممە، ژێرخان و ناوەندەکانی وزەی گرووپەكە کراونەتە ئامانج.
کاتز هۆشداری دا لەوەی کە ئەمە تەنها سەرەتای کارەکانی ئیسرائیل ە و “وەڵامدانەوەکان بەهێزتر و بە ئازارتر دەبن”. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: «هەرکەسێک دژی ئیسڕائیل دەست بەرز بکاتەوە، دەستی دەبڕدرێت».
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




