ئەمریکا ئامادەیە سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە پرسی ئۆکراین دا نەبێت

ئەمریکا ئامادەیە سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە پرسی ئۆکراین دا نەبێت
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا ئامادەیە سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە پرسی ئۆکراین دا نەبێت

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین ڕایگەیاند؛

🔸 باشترین دەرئەنجام بۆ ئەمریکا لە ململانێی ئۆکراین "پەیماننامەی ئاشتی تەواو" دەبێت نەک ئاگربەستێکی کاتی.

🔸 پرسی گەیشتن بە ئاگربەست لە ئۆکراین هێشتا لە بەرنامەی کاردایە.

🔸 بۆ ئەنجام دانی ڕێککەوتنی ئاشتی لەسەر ئۆکراین ، هەر لایەنێک دەبێت هەم "شتێک بەدەست بهێنێت" و هەم "شتێک بکاتە قوربانی".

🔸 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا دانووستان دەکات سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە سنوورە خاکییەکانی ئۆکراین و ئەگەری گەرەنتی ئەمنی و هاوکاری لەگەڵ کیێڤ.

🔸 ئەمریکا پشتگیری لە بیرۆکەی گواستنەوەی تەواوی خاکی دۆنباس بۆ ڕووسیا ناکات.

🔸 ئەمریکا نایەوێت سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت، چوونکە ئەمە مانای کۆتایی دانووستانەکانی ئاشتی لە ئۆکراین دەگەێنێت.

🔸 ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زێلێنسکی سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراین تاوتوێ دەکات.

🔸 ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵێکی بەسوود بگێڕێت لە یارمەتیدانی کیێڤ بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئامادەیە چ ئیمتیازێک بۆ ڕووسیا بکات و لە کوێ دا دەتوانێت نەرمی نیشان بدات.

🔸 ئەمریکا چاوەڕوانی ڕێککەوتنی نەدەکرد لەسەر ئۆکراین لە کۆبوونەوەی ترامپ و پووتین لە ئالاسکا، بەو پێیەی کیێڤ ئامادەی دانووستانەکان نەبوو.

🔸 گەمارۆوەکانی سەر چین لەسەر پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیا، ڕەنگە نرخی ووزە لە بازاڕەکانی جیهان دا بەرزبکاتەوە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە