وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ناتوانین بڵێین له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نزیك بووینه‌وه

پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ناتوانین بڵێین له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نزیك بووینه‌وه
ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی سازشی ڕووسیا و ئۆكراین كرده‌وه كه هه‌ندێك ئیمتیاز بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتنی ئاشتی و رایگه‌یاند، ناتوانرێت بوترێت له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نزیك بووینه‌وه، به‌ڵكوو پێشكه‌وتن هه‌یه.
ماركۆ ڕۆبیۆ له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیووز یه‌كشه‌ممه، كاردانه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ئالاسكای نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌ڵسه‌نگاند و ووتی، "لووتكه‌كه زۆر به‌رهه‌مدار بوه، پرسگه‌لێكی گرینگ هه‌ن كه ده‌بێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت و له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون".
ماركۆ ڕوبیۆ باسی له‌وه‌ش كردوه، "ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی واژوو بكه‌ین كه كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی گه‌لی ئۆكراین بتوانێت له ژیانی خۆیدا بچێته پێشه‌وه و ووڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه‌ش ده‌بێت ڕووسیا و ئۆكراین هه‌ندێك سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراین به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی خاكی و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه.
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌مو شتێك به‌ده‌ستبهێنێت كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه پێی ده‌وترێت خۆڕاده‌ست كردن، ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، چوونكه هیچ لایه‌نێك لێره له لێواری خۆڕاده‌ست كردن دا نییه، یان ته‌نانه‌ت نزیكیش نییه لێی".
ئاشكراشی كرد، "ناڵێم له ڕێككه‌وتنی ئاشتی نزیك بوینه‌وه، به‌ڵكوو ده‌ڵێم پێشكه‌وتن هه‌یه، پێشكه‌وتنی ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ڕێگه به ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین و سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا بدرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌دواداچوون ئه‌نجام بده‌ن".





