لەزیندانی ڕۆمییەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

پەیامی کورد - لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەشێک لە زیندانیانی ڕۆمییەوە بڵاوکرایەوە، هاتووە؛
* دەست بەسەرکراوانی ڕومیە هەر قسەیەک ڕەتدەکەینەوە کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی لە لوبنان بکات، بەو قسە و باسانە دەزانن کە خزمەت بە دۆزی دادپەروەر و ئەخلاقی خۆیان ناکات.
* ئێمە بە تووندی ڕەتی دەکەینەوە کە دۆزی دادپەروەرانەی خۆمان وەک بیانوویەک بۆ پڕوپاگەندەی سیاسی کە لەلایەن هەندێک لایەن لە لوبنان بۆ پێش خستنی بەرژەوەندی و ئەجێندای خۆیان پراکتیزە دەکرێن.
* ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو چالاکییەکانمان لە ناو زیندانەکان و دەرەوەی زیندانەکاندا ئاشتیانەن و تووندوتیژی وەرناگرن و پشتگیری ناکەن و بانگەشەیان بۆ ناکەن. بەڵکوو تەنها لە کاری میدیایی و دانیشتن و سەردانی بەرپرسان و بڕیاردەرانی لوبنان و سوریادا سنوردارە.
* هەناردەکردنی دەنگۆ و تۆقاندن و درووستکردن کە لەلایەن هەندێک ژووری ڕەشەوە دەردەچێت، مەبەست لێی تێکدانی دۆزی دادپەروەرانەی ئێمەیە. ڕێگری ناکەن لە درێژەدان بە هەوڵە ڕەواکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەو نادادپەروەرییە بەرامبەر بە خۆمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە:
ئەم بابەتە 143 جار خوێندراوەتەوە





