دان پێدانان بە زیانگەلی خاکی (لەلایەن ئۆکراین) ەوە تەنها بە گەرەنتی ئەمنی دەکرێت

پەیامی کورد ... دان پێدانان بە زیانگەلی خاکی (لەلایەن ئۆکراین) ەوە تەنها بە گەرەنتی ئەمنی دەکرێت
🔸 ئێمانۆئێل ماکرۆن دوای ڕاوێژ لەگەڵ "هاوپەیمانی ووڵاتانی ئیرادە" ووتی : کیێڤ ڕێگەی پێدرا دان بە لەدەستدانی خاکەکان دا بنێت لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمنی دا.
🔸 سەرۆکی فەرەنسا هەروەها ووتی : ووڵاتێک، لە چوارچێوەی ئاگربەستێکی کاتی، ئاگربەست یان ڕێککەوتنی ئاشتی، دان بەوەدا دەنێت کە هەندێک خاکی لەدەست داوە، قبووڵ ناکات کە ئەوان لەژێر سەروەری ووڵاتێکی دیکەدان، بەڵکوو قبووڵ دەکات کە لە ئەنجامی کردەوەی سەربازی دا لەدەستی داوە، ئەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.
🔸 هەروەها ڕایگەیاند کە دانپێدانان بە لەدەستدانی خاکەکان (لەلایەن ئۆکراین) ەوە تەنها بە گەرەنتی ئەمنی دەکرێت.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




