پەیوەست بوون بە یەکیتی ئەورووپا بە بەشێک لە گەرەنتیەکانی ئۆکراین دادەندرێت

پەیوەست بوون بە یەکیتی ئەورووپا بە بەشێک لە گەرەنتیەکانی ئۆکراین دادەندرێت
پەیامی کورد   ...   پەیوەست بوون بە یەکیتی ئەورووپا بە بەشێک لە گەرەنتیەکانی ئۆکراین دادەندرێت

🔸 ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە تەنیا لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پووتین و ترامپ باسی پرسی خاکی بکات و ئاماژەی بەوەدا کە دەستووری ووڵاتەکە ڕێگە بەو جۆرە ئیمتیازاتانە نادات.

🔸 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی کە یەکێک لە گەرەنتییە ئەمنییە ئەگەرییەکان بۆ ئۆکراین ئەندامییەتی لە یەکیتی ئەورووپا بێت.

🔸 پێویستمان بە ئاسایش هەیە بۆ ئەوەی بە کردەوە کار بکەین، وەک مادەی پێنجەمی ناتۆ. ئێمە پەیوەست بوون بە یەکیتی ئەورووپا بە بەشێک لە گەرەنتیەکان دەزانین.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە