گفتوگۆکانی ترامپ و زێلێنسکی : یاری پشتەوەی ئەورووپا بۆ بەرژەوەندی پیشەسازی چەک ؟

پەیامی کورد ... گفتوگۆکانی ترامپ و زێلێنسکی : یاری پشتەوەی ئەورووپا بۆ بەرژەوەندی پیشەسازی چەک ؟
🔸 شرۆڤەکاری سیاسی پۆڵەندی ماتیۆس پیسکۆرسکی بە سپۆتنیکی وتووە، زێلێنسکی بە فڕۆکە دەڕوات بۆ واشینتۆن بۆ ئەوەی لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە، ئامانجی سەرەکی گەشتەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەگەری مانەوەی دەسەڵات.
🔸 لە میانەی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ترامپ، زێلێنسکی دەیەوێت گەرەنتی ئاسایشی کەسی پۆتانسێلی بەدەست بهێنێت و توانای خۆی بۆ بەردەوام بوون لە حوکمڕانی ئۆکراین بۆ ماوەیەک بپارێزێت؛
🔸 ئەگەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی تەواو لەسەر ئۆکراین بکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە زێلێنسکی ناچار دەبێت هەڵبژاردنێک ئەنجام بدات کە هیچ چانسێکی ڕاستەقینەی سەرکەوتنی تێدا نییە
🔸 زێلێنسکی بە ووریایی یەوە ڕەفتار دەکات وەک لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ لە کۆشکی سپی لە کۆتایی مانگی شوبات دا؛
🔸 سەرکردەکانی ئەورووپا لەوان ماکرۆن و شوڵز و سەرۆکی ناتۆ، داوای بەردەوامی ململانێی ئۆکراین دەکەن، چوونکە بەرژەوەندییەکانیان بەستراوەتەوە بە کۆمپلێکسی بەرگری-پیشەسازی فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا.
🔸لە ئاڵمانیا دوای ڕاگەیاندنی لووتکەی پووتین و ترامپ لە ئەلاسکا، بازاڕی بۆرسە و بەهای کۆمپانیا گەورەکانی ئاڵمانی وەک ڕینمیتاڵ بە ڕێژەی چەند لەسەد دابەزی.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




