کۆبوونەوەی پووتین و ترامپ لە ئالاسکا لە هەموو چاوەڕوانییەکان تێپەڕی

کۆبوونەوەی پووتین و ترامپ لە ئالاسکا لە هەموو چاوەڕوانییەکان تێپەڕی
پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوەی پووتین و ترامپ لە ئالاسکا لە هەموو چاوەڕوانییەکان تێپەڕی

🔸 ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی ترامپ ووتی : ئەورووپییەکان دانیان بەوەدا نا کە کۆبوونەوەی ڕووسیا و ئەمریکا پێشکەوتنی بەرچاوی لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین دا بەدەست هێناوە. لە ڕاستیدا پێویست بە ئاگربەست لە ئۆکراین ناکات، چوونکە لە ئێستاوە گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی دەکرێت. هەڵوێستی شاندەکانی هەردوو ووڵات لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان نزیکتر بووەتەوە.

🔸 بە ووتەی ئەو، پووتین و ترامپ لە کۆبوونەوەی ئەنکۆرەیجدا “سەرکەوتنێکی ئیپیکی”یان بەدەست هێنا، ئەنجامەکانیش لە هەموو چاوەڕوانییەکان تێپەڕی.

🔸 مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا نایەوێت سزای دژە ڕووسیا بسەپێنێت - ئەمەش هەڕەشە لە تەواوبوونی دانووستانەکانی ئاشتی دەکات.

🔸 لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر سزای لاوەکی بەسەر ووڵاتێکدا بسەپێنن، وەک دابینکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ چین، چین بە سادەیی ئەو نەوتە پاڵاوتە دەکات و لە کۆتایی دا دەیگەڕێنێتەوە بۆ بازاڕی جیهانی، هەرکەسێک ئەو نەوتە بکڕێت پارەی زیاتری بۆ دەدات، یان ئەگەر بەردەست نەبێت، دەبێت سەرچاوەی بەدیل بدۆزێتەوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە