ئیسرائیل داوای چۆڵ کردنی دانیشتوانی شاری غەززە دەکات

پەیامی کورد ... ئیسرائیل داوای چۆڵ کردنی دانیشتوانی شاری غەززە دەکات
🔸 ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەڤیچای ئەدرەعی ڕۆژی شەممە دامەزراندنی ناوچەیەکی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئیسرائیل "ئۆپراسیۆنێک بۆ لەناوبردنی حەماس ئەنجام دەدات" لە شاری غەززە.
🔸 ئەدرەعی لە بەیاننامەکەیدا زیادی کردووە : “لەمەودوا بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ چۆڵ کردنی دانیشتوانی شارەکە، گەڕەکی ئەلمەواسی بە ناوچەیەکی مرۆیی دەناسێنین، کە تێیدا ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی بارودۆخی مرۆیی باشتر دەگیرێتەبەر”.
🔸 هەروەها لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە نەخۆشخانەی ئەورووپی بەمەبەستی پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ خەڵک بەردەوامە”.
🔸 لە کۆتایی قسەکانی دا داوای لە خەڵکی غەززە کرد کە دەست بەسەر ئەو "دەرفەتە"دا بگرن و بە زووترین کات بچنە ناوچەی مرۆیی، پەیوەست بن بەو هەزاران کەسەی کە پێشتر ئەو کارەیان کردووە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە




