ئیسرائیل نۆ پێگەی حیزبۆڵڵا، گرووپی نیابەتی كۆماری ئیسلامی لە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆمباران کرد

پەیامی کورد ... ئیسرائیل نۆ پێگەی حیزبۆڵڵا، گرووپی نیابەتی كۆماری ئیسلامی لە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆمباران کرد
ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان دووشەممە، ٧ی جووڵای بڵاوی کردەوە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نۆ پێگەی حیزبۆڵڵا كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازی دەكرێن، لە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان بۆمباران کردووە، بەدیاری کراویش لە ناوچەکانی؛ بەلدە فلاوی و ڕۆژئاوای پارێزگای بەعلەبەگ و کەفر مەلەکی لە باکووری لوبنان و چەند شوێنێکی دیکە.
لەوبارەیەوە ئەڤیخای ئەدرەعی، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئەو شوێنانەی بۆمبارانیان کردووە، ژێرخانی سەربازی حیزبۆڵڵا و کۆگای پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی ئەو ڕێخکراوە بوون.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




