Bitchat Messenger بەبێ پێویستی بە ئینتەرنێت.

Bitchat Messenger بەبێ پێویستی بە ئینتەرنێت.
پەیامی کورد   ...   Bitchat Messenger بەبێ پێویستی بە ئینتەرنێت.

جاک دۆرسی، دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیای بلۆک، پڕۆژە نوێیەکەی بەناوی Bitchat لادا. ئەم ئەپی نامە ناردنە تۆڕی تۆڕی بلوتوس بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی تەواو لامەرکەزی و پارێزراو پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ئینتەرنێت یان هیچ سێرڤەرێکی ناوەندی هەبێت. ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێت لە بارودۆخەکانی وەک پچڕانی ئینتەرنێت دا زۆر بەسوود بێت.

جاک دۆرسی کە پێشتر بە دامەزراندنی تویتەر و پلاتفۆرمی لامەرکەزی بلوسکی ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندی ئازاد نیشان دا، ئێستا هەنگاوێکی زیاتری بەم ئاراستەیە ناوە بە ناساندنی وەشانی بێتا بیتچات. ئەو وەرەقەیەکی سپی بڵاوکردەوە کە ووردەکارییەکانی ئەم سیستەمەی “Bluetooth Mesh Chat”ی خستۆتە ڕوو، کە بە وتەی خۆی کەش وهەوای ڕۆژانی سەرەتای ئینتەرنێت و سیستەمی چاتی IRCی هەیە

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە