ئێران سزای قورس بەسەر دوو هاووڵاتی فەڕەنسەوی دا دەسەپێنێت

ئێران سزای قورس بەسەر دوو هاووڵاتی فەڕەنسەوی دا دەسەپێنێت
پەیامی کورد   ...   ئێران سزای قورس بەسەر دوو هاووڵاتی فەڕەنسەوی دا دەسەپێنێت

ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە ، باس لە دەرکردنی حوکمی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەندکردن بۆ دوو هاووڵاتی فەڕەنسەوی بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن دادگای ئینقلابی تاران ەوە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میزان، یەکێک لە تاوانبارەکان لە سێ دۆسییەی جیادا، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیتلاعاتی فەڕەنسا بە ٦ ساڵ بەندکردن، بە تۆمەتی کۆبوونەوە دژی ئەمنییەتی ووڵات بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی هاوکاری ئیتلاعاتی بۆ ئیسراییل بە ٢٠ ساڵ بەندکردن و دوورخرانەوە مەحکووم کراوە.

کەسی دووهەمیش بە تۆمەتی سیخوڕی ئیتلاعاتی بۆ فەڕەنسا بە ١٠ ساڵ بەندکردن، کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان بە دژی ئەمنییەتی ووڵات بە ٥ ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی هاوکاری ئیتلاعاتی بۆ ئیسراییل بە ١٧ ساڵ بەندکردن سزا دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هاواڵگرییەکان، ئەم دوو بەندکراوە بە ئەگەرەوە، سیسیل کۆهلر و ژاک پاریس بن کە لە ساڵی ١٤٠١دا لە بەندیخانەی ئێڤین دا بەند کراون و ووڵاتی فەڕەنسا چەند جارێک گرتنی ناوبراوانی نایاسایی زانیوە و خوازیاری ئازادییان بووە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە