ترامپ هەڕەشەی چەک کردنی حەماس و داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتەکانی ئیسرائیل دەکات

ترامپ هەڕەشەی چەک کردنی حەماس و داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتەکانی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد   ...   ترامپ هەڕەشەی چەک کردنی حەماس و داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتەکانی ئیسرائیل دەکات

دۆناڵد ترامپ هەڵوێستێکی تووند بەرامبەر گرووپی تیرۆریستی حەماس دەردەبڕێ و هۆشداری دەدات کە ئەگەر چەکدارانی ئەو گرووپە خۆیان چەک دانەنێن، "ئێمە چەکیان دەکەین." داواش دەکات حەماس پابەندی بەڵێنەکانی بێت و تەرمی بارمتەکان ڕادەست بکاتەوە. 
ئەم لێدوانە تووندەی ترەمپ تەنیا رۆژێک دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت. 
ترامپ لە کۆشکی سپی لەبارەی چەکدارانی حەماس قسەی بۆ ڕۆژنامەوان کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر خۆیان چەک دانەنێن، ئێمە چەکیان دەکەین. ئەمەش بەخێرایی و ڕەنگە بە تووندوتیژیش ڕووبدات."
سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەیامێکی ڕوونی بۆ حەماس ناردووە و ووتی : "قسەم لەگەڵ حەماس کرد و پێم ووتن، ئێوە چەک دادەنێن و ئەوانیش گوتیان، بەڵێ گەورەم، ئێمە چەک دادەنێین".  
ترامپ دواتر ڕوونی کردەوە کە ئەم پەیامە "لە ڕێگەی خەڵکی خۆمەوە" گەێندراوە، نەوەک لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان خۆی و سەرکردەکانی حەماسەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە