٢٢٧ حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە ژینگە و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان لە شەش مانگ دا تۆمارکراوە

٢٢٧ حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە ژینگە و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان لە شەش مانگ دا تۆمارکراوە
پەیامی کورد   ...    ٢٢٧ حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە ژینگە و لێڕەوارەکانی شاری مەریوان لە شەش مانگ دا تۆمارکراوە

بەپێی ئاماری لێژنەی ئاماری ئەنجوومەنی سەوز چیای مەریوان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٤ـەوە هەتا ٣١ی خەرمانان، ٢٢٧ حاڵەتی ئاگرکەوتنە و ئاگرتێبەردانی لێڕەوار و ژینگەی مەریوان و ناوچەکانی سەوڵاوا، کەڵاتەرزان، سەرشیو، ژاوەرۆ، کۆماسی، خاومیراوا، بەرپلەی ساڵاڵ و جانەوەرە تۆمار کراون و ڕووبەرێکی زۆری ژینگەی بەپیتی شاری مەریوان و ناوچەکانی دەورووبەری لەناو ئاگری ناحەزان و نەیاران دا لەناو چووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاماری ئەنجوومەنی سەوزی چیا، وێڕای ئاماژەدان بە ڕێکەوتی وورد، ناوی ناوچەکە و شوێن لەو ٢٢٧ حاڵەتە ئاگرتێبەردانانەدا، بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن و خەڵکی نیشتمان دۆست و ژینگەپارێزی مەریوان و ناوچە جۆراوجۆرەکانیەوە کوژاونەتەوە.

پێشتریش ئەنجوومەنەكە ئاماژەی بەوە دابوو كە دیاردەی کاولکاری دارستانەکانی زاگرۆس چەند ساڵە پەرەی سەندووە و ڕۆژانە دارستانەکانی گوند و ناوچە جیاوازەکانی بە شێوازی جۆراوجۆر لەنێو دەبردرێن و سامانی سرووشتی و گشتی خەڵک بە تاڵان دەبردرێ".

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە