ناتانیاهوو : ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتن دەرگای دۆزەخی بە ڕوودا دەکرێتەوە

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتن دەرگای دۆزەخی بە ڕوودا دەکرێتەوە
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، دەرگای دۆزەخی بەڕوودا دەکرێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیووز، ناتانیاهوو ڕایگەیاند، "ڕازی بووم دەرفەتێک بە ئاشتی بدەم" بەپێی پلانی ئاشتی ٢٠ خاڵی کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە پێشکەش كرا.
ناتانیاهوو پێی وابوو "ئازادکردنی بارمتەکان و دڵنیابوون لە چەک داماڵینی حەماس و کۆتایی هێنان بە قاچاخچییەتی چەک بۆ ناو غەززە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی زۆر گرینگن".
هەروەها ناتانیاهوو هۆشدارییەکەی ترامپ دووپات کردەوە کە ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکەوە، "دۆخەکە بە تەواوی دەتەقێتەوە".
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




