ئێران هۆشداری دایە دراوسێیەکانی خۆی

پەیامی کورد ... ئێران هۆشداری دایە دراوسێیەکانی خۆی
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئێران ئاگادارییەکی بۆ عێراق، کوەیت، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، تورکیا و بەحرەین بڵاوکردووەتەوە کە هەر پاڵپشتییەک بۆ هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەوانەش بەکارهێنانی ئاسمان، خاک یان بنکەکانیان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە لە کاتی هێرشەکەدا، بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە هەژمار دەکرێت.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە ووردەکاری ووڵامی ڕابەری شۆڕشی ئێران بۆ ترامپ، وەک لەلایەن مەیجر ژەنەڕاڵ باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە گێڕاوەتەوە: لە ماوەی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ ڕابەری باڵای ئینقلابی نووسی و ووڵامێکی گونجاوی وەرگرت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێن و فەرمانەکانی. ڕێوشوێنەکانیان لەسەر ئەوە بوو کە ئێمە دەست پێشخەری شەڕ نەبووین؛ ئێمە بە هەموو توانامانەوە ووڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە؛ ئێمە بەدوای ئارامی ناوچەکەدا دەگەڕێین.
ئێمە لە دۆسیەی ئەتۆمی دا بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕین، وە بەدوای پێداویستییەکانی میللەتەکەماندا دەگەڕێین لە هێزی ئەتۆمی دا. ئێمە ڕاستەوخۆ دانووستان ناکەین، بەڵام دانووستانی ناڕاستەوخۆ هیچ شتێکی خراپ نییە. لە دانووستانەکانی ڕابردوودا ناپاکترین و پاشەکشەکارترین لایەن بوویت، هەر بۆیە متمانەت بە تۆ نییە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




