ڤیتکاف : گەڕێکی تازەی دانووستانەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەست پێ دەکاتەوە

پەیامی کورد ... ڤیتکاف : گەڕێکی تازەی دانووستانەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەست پێ دەکاتەوە
"ستیڤ ڤیتکاف"، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند کە حەفتەی داهاتوویان ئەو دەورووبەرە، دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئەوە یەکەمین دانووستانی ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران دەبێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئامریکا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهوو، ئەو هەواڵەی ڤیتکاف ی پشتڕاست کردەوە و ووتی کە بەم زووانە ئەوە ڕوو دەدا بەڵام سەرەڕای پرسیاری پەیامنێران، ناوبراو ڕۆژ و کاتەکەی ڕانەگەیاند.
ترامپ ووتی کە ئەمریکا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەسەر بابەتی ناوکی دانووستان ناکا چوونکە دانووستان لەسەر شتێک ناکا کە نەماوە.
ترامپ هەروەها ووتی کە کاربەدەستانی ڕێژیم داوای دیدار لەگەڵ ئەویان کردووە و ئەویش ئامادە بووە لەگەڵیان دابنیشێت و ووتیشی کە ئەگەر بتوانن چەند خاڵی هاوبەش بۆ ڕێککەوتن ببیننەوە، باش دەبێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




