ئەحمەد شەرع : هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەڕەشەیەکی ستراتیژی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بوون
پەیامی کورد ... ئەحمەد شەرع : هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەڕەشەیەکی ستراتیژی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە بوون
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاند کە بوونی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا نەک تەنیا زیانیان بەو ووڵاتە گەیاندووە، بەڵکوو بە شێوەیەكی گشتی هەڕەشەیان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە درووست کردووە.
ئەو سەرکردایەتی گرووپی یاخیبووی حەیات تەحریر شام دەکات، کە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و چەند شارێکی تری سووریا، ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی گشتی نەتەوەیی (NPR)، شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیری سووریا و ووڵاتانی دراوسێ کەڵکیان وەردەگرت. جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئەو میلیشیایانە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا "مەترسی ستراتیژی" بوون بۆ سەر تەواوی ناوچەکە
لەگەڵ ڕووخانی ئەسەد، هێزەکانی ئێران ناچاربوون لە سووریا هەڵبێن و باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق بە داخراویی ماوەتەوە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە