ترامپ : یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی گرژی نێوان هەردوو ووڵات، هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکانە بۆ ناو ئەمریکا لە سنووری کەنەداوە
پەیامی کورد ... ترامپ : یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی گرژی نێوان هەردوو ووڵات، هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکانە بۆ ناو ئەمریکا لە سنووری کەنەداوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: شەڕەکە لەسەر ماددەی هۆشبەرە، سەدان هەزار ئەمریکیش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە کە لە سنووری ئەمریکا و مەکسیکەوە هاتوونەتە ناو ووڵاتەکەوە.
سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەو سنووردارکردنانەی کە کەنەدا بەسەر بانکە ئەمریکییەکاندا سەپاندوویانە، ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە بوارە سەرەکییەکانی گرژی نێوان هەردوو ووڵات، هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکانە بۆ ئەمریکا لە سنووری کەنەدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: شەڕەکە لەسەر ماددەی هۆشبەرە و سەدان هەزار ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە لە سنووری ئەمریکا و مەکسیکەوە هاتوونەتە ناو ووڵاتەکەوە.
ترامپ هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کەنەدا گرت بەرامبەر بە بانکە ئەمریکییەکان و ووتی : کەنەدا تەنانەت ڕێگە بە بانکە ئەمریکییەکان نادات بچنە ناو ئەم ووڵاتە و کارەکانیان ئەنجام بدەن. چیرۆکەکە چییە؟ "کێشەی لەم جۆرە زۆرە."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەم دواییە لەگەڵ جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی دەست لەکارکشاوەی کەنەدا قسەیان کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گفتوگۆیەکی دیکەی لەگەڵدا دەکەن.
ترامپ کە بەڵێنی سەپاندنی باجی قورسی داوە بەسەر کەنەدا و مەکسیک لە دوای بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ەوە، فەرمانی داوە کە لە ڕۆژی سێشەممەوە بە ڕێژەی ٢٥٪ باج بخرێتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەو دوو ووڵاتە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئەگەری هەیە ئابووری کەنەدا بخاتە ناو پاشەکشە و سەدان هەزار کەنەدی لە کارەکانیان دووربخاتەوە.