ئەنجوومەنی شاری كرماشان هەڵوەشێندرایەوە

پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی شاری كرماشان هەڵوەشێندرایەوە
ئەنجوومەنی شاری كرماشان لە یەك ساڵی ڕابردوودا ئەركەكانی جێبەجێ نەكردووە و نەیتوانیوە كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت.
ئەنجوومەنی شاری كرماشان بەسەر دوو بەرەدا دابەش ببوون و بەم هۆیەوە كۆبوونەوەكانیان ڕێژەی یاسایی تەواو نەدەكرد و نەیان دەتوانی بڕیار بدەن و كاروبارەكانیان ڕاپەڕێنن.





