لاڤرۆڤ هۆشداری دەداتە وەزیری دەرەوەی سویسرا سەبارەت بە "لەدەست دانی بێلایەنی" لەسەر شانۆی جیهانی

پەیامی کورد ... لاڤرۆڤ هۆشداری دەداتە وەزیری دەرەوەی سویسرا سەبارەت بە "لەدەست دانی بێلایەنی" لەسەر شانۆی جیهانی
🔸 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا دوای دانووستانەکانی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ و ئیگناسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا ڕایگەیاند: لە دانوستانەکاندا کۆمەڵێک بابەتی گرینگی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا، لەوانە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین ، لایەنی ڕووسیا جەختی لەسەر لەدەست دانی پێگەی سویسرا وەک ناوبژیوانێکی بێ لایەنی باوەڕپێکراو کردەوە ناتوانرێت لە کاتی داڕشتنی ڕێبازی ڕووسیا بەرامبەر بە سویسرا پشتگوێ بخرێت”.
🔸 جگە لەوەش وەزیرانی دەرەوەی هەردوو ووڵات گفتوگۆیان لەسەر چالاکییەکانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەورووپا کرد لە چوارچێوەی سەرۆکایەتی داهاتووی سویسرا بۆ ڕێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠٢٦. ڕووسیا هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ “هۆکارەکانی دۆخی ناخۆشی کاروباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دابەزینی ڕۆڵی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و هاوکارییەکان” بە ووردی خستەڕوو.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




