سەرۆکی بەڕازیل دەڵێت هیچ بوارێک بۆ گاڵتەکردن لە نێوان ئەو و ترامپ دا نییە

پەیامی کورد ... سەرۆکی بەڕازیل دەڵێت هیچ بوارێک بۆ گاڵتەکردن لە نێوان ئەو و ترامپ دا نییە
🔸لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند، "ترامپ لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، من لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دا تەمەنم دەبێت بە 80 ساڵ.هیچ بوارێک بۆ گاڵتەکردن نییە لە پەیوەندی نێوان دوو پیاوی تەمەن 80 ساڵ دا".
🔸ئەو پێی وایە تەمەنیان ڕێگری دەکات لەوەی کە کۆبوونەوەیەک بگۆڕێت بۆ وتوو وێژی زارەکی هاوشێوەی ئەو وتوو وێژەی کە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی لە مانگی شوبات دا لە واشینتۆن بەشداربوو.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




