ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت بێ متمانەیی بە زێلێنسکی، هاوسۆزی پووتین لەسەر بەرزبوونەوەی بزووتنەوەی ماگا
پەیامی کورد ... ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت بێ متمانەیی بە زێلێنسکی، هاوسۆزی پووتین لەسەر بەرزبوونەوەی بزووتنەوەی ماگا
🔹ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکان، باسی لە پەرەسەندنی دوژمنایەتی بەرامبەر ئۆکراین و بێ متمانەیی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەناو لایەنگرانی ماگادا کرد. لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی هاوسۆزی بۆ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کرد.
🔹یەکەم کێشەی بنکەی ماگا ئەوەیە کە زێلێنسکی ئامادە نەبوو زانیاری تاوانبارکەر لەبارەی بایدن بدات کاتێک ترامپ داوای لێکرد. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە دوای گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی، دوودڵی یارمەتی ئۆکراین بدات. ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی دووەم هەندێک لە کۆمارییەکانن کە پووتین وەک هاوپەیمانێک دەبینن.
🔹سمیس لە کۆتایی دا ووتی کە ترامپ نایەوێت وەک ئەو سەرۆکەی کە خیانەتی لە ئۆکراین کردووە لەبیر بکرێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە