وەزیری دەرەوەی قەتەر: “لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەردوولا بۆ پاراستنی ئاگربەست لە غەززە”.
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی قەتەر: “لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەردوولا بۆ پاراستنی ئاگربەست لە غەززە”.
▫️ وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی لە پەیوەندییەکی چالاکدایە لەگەڵ هەردوو لایەنی ئیسرائیل و فەلەستینی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی دوێنێ سێشەممە ڕووبەڕووی بووەوە.
▫️ وەزیرەکە ڕایگەیاند: “ئێمە چاودێری ئەو تەحەددایانە دەکەین کە دوێنێ سێشەممە ئاگربەست ڕووبەڕووی بووەوە، کە دەبوو چاوەڕوان بکرێن، بەڵام خۆشبەختانە هەردوولا دان بەوەدا دەنێن کە دەبێت ئەم ڕێککەوتنە بپارێزرێت”.
▫️ ئەو زیادی کرد: ئەوەی دوێنێ ڕوویدا نائومێدکەر بوو و هەوڵمان دا کۆنتڕۆڵی بکەین، واشینتۆن پابەندە بەم ڕێککەوتنە.
▫️ لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەرکی ئەمڕۆمان دڵنیابوونە لە کۆتایی هاتنی شەڕ و جێبەجێکردنی ئەوەی کە لە شەرم شێخ ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو”.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە