باراک ستایشی حکومەتی لوبنان دەکات

پەیامی کورد - د.نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری مۆرگان ئۆرتاگۆس، ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لیزا جۆنسۆن باڵیۆزی ئەمریکا، پێشوازی لە باڵیۆز تۆم باراک کرد.
باڵیۆز باراک لە هەفتەی ڕابردوودا سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی سەربازانی باشوور کرد و ستایشی بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی کرد.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان هەروەها جەختی لە "ئەولەوییەتی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان، چ لە ڕووی دارایی و چ بە ئامێر، بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکە دیاریکراوەکانیان ئەنجام بدەن". لە هەمان چوارچێوەدا جەختی لە "گرنگی نوێکردنەوەی ئەرکی یونیفیل کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی لە چەسپاندنی سەقامگیری و پشتگیریکردنی سوپا لە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە باشوور"
هەروەها لە گفتوگۆکەدا باس لە پێشهاتەکانی سوریا کرا و هەردوولا جەختیان لە "گرنگی پاراستنی یەکێتی وڵاتەکەی و بەرزکردنەوەی سەقامگیری" کردەوە.
ئەم بابەتە 355 جار خوێندراوەتەوە





