تێلێگرافی بەریتانی : ڕێژیمی ئێران بە نهێنی دەست بە کارێکی مەترسیدار کردووە

پەیامی کورد ... تێلێگرافی بەریتانی : ڕێژیمی ئێران بە نهێنی دەست بە کارێکی مەترسیدار کردووە
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕێژیمی ئێران بە نهێنی لەگەڵ تاڵیبان کاردەکات بۆ بەدەست هێنانی لیستی هێزە ئەمنییەکان و ئیتلاعاتییەکانی بەریتانیا بە مەبەستی بەکارهێنانی دەست بەسەرکردنەکانیان وەک چەقۆیەک لە دانووستان لەگەڵ ڕۆژئاوادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە لیستەکەدا هاووڵاتیانی ئەفغانی کە داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن، هێزەکانی هەواڵگری، هەروەها سەرباز و هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا، کە هەندێکیان بۆ هەڵاتن لە دەست تاڵیبان ڕوویان لە ئێران کردووە.
ڕۆژنامەی تەلەگراف دەنووسێت: هەفتەی ڕابردوو چوار فەرماندەی سوپای پاسداران بەبێ ئاگاداری حکوومەتی پێزیزی گەشتیان کرد بۆ کابول بۆ ئەوەی لەگەڵ تاڵیبان لەسەر ئەو پرسە وتووێژ بکەن. لەبەرامبەردا تاڵیبان داوای دانپێدانانی حکوومەتەکەیان لە لایەن ئێرانەوە کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگراف، تاڵیبان ئەو لیستەی داوەتە ئەندامانی سوپای پاسداران، کە هەوڵی دەستنیشان کردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک هێزی بەریتانیا دەدەن پێش ئەوەی ئەورووپا "میکانیزمی دەستپێک" چالاک بکات بۆ ئەوەی دەستی باڵا بەدەست بهێنێت لە دانووستانە داخراوەکان لەگەڵ لەندەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرنجی سەرەکی تاران لەسەر ناسینەوە و دەست بەسەرکردنی ئەفسەرانی هەواڵگری بەریتانیایە، لەکاتێک دا بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا تەنها تا کۆتایی مانگی ئاب مووڵەتیان بە تاران داوە کە پابەندی بەڵێنەکانی بێت پێش ئەوەی میکانیزمی دەستپێک چالاک بکرێت.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




